رێبوار تەها: ئەرز و ئاسمانی کەرکوک سەوز دەکەین

پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، بەردەوامدەبین لە رواندنی نەمامی دیکە، تا ئەرز و ئاسمانی کەرکوک سەوز دەکەین.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بەشداریی کرد لە هەڵمەتی نەمامچاندن لە رێگەی پشتێنەیی کەرکوک کە 590 نەمام چێندرا، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراواندا کە چوار هەزار نەمام لەو رێگەیە دەچێندرێت.

لە لێدوانێکدا، پارێزگاری کەرکوک وتی، هێشتا خزمەتی زۆر ماوە بیکەین و بەردەوامدەبین لە رواندنی نەمامی دیکە، تا ئەرز و ئاسمانی کەرکوک سەوز دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: تا داهاتەکان لە دەست حکومەتی هەرێمدا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە

پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، تا داهاتەکان لە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە، بەڵام دوای…
Total
0
Share