بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ژنێکی تەمەن 27 ساڵ لەسنووری قەزای مێرگەسوور خنکا و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن بەرێز قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر ئاگادارکراینەوە بە بونی رووداوێکی خنکان لە روباری تەنگاتور لە نزیک شانەدەر، دەستبەجێ تیمەکانمان (تیمە مەلەوانی مێرگەسۆر، بنکەی مێرگەسۆر، بنکەی بلێ) بەسەرپەرشتی ئەفسەری بەشی پۆلیسی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
دەشڵێت، دەرکەوت ژنێک بەناوی(ئاڤێستا یوسف) تەمەن 27 ساڵ پیشەی مامۆستا بووە کەوتووەتە ناو رووبار و خنکاوە و تەرمەکەی دیارنەماوە، کە دانیشتووی هەولێر بوون بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لەو دڤەرە کردبوو.
بەرگریی شارستانیی سۆران باس لەوەشدەکات، “دواتر تیمەکانی مەلەوانی سۆران و ئەفسەری ئێشکگری بەرێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەڵام بەهۆی سەختیی شوێنەکە و بەرزی و بەخوڕیی ئاستی ئاو و بارینی باران تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و گەران بەردەوامە”.