سێ شوانکار رزگارکران

لە سنووری قەزای خورماتوو سێ شوانکار لە دەستی داعش رزگارکران.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “لەخوارووی گوندی دوڕاجی ناوچەی داوێی سنووری قەزای خورماتوو سێ شوانکار لەکاتی لەوەڕاندنی مەروماڵاتەکانیاندا لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە گەمارۆدران، شەڕ و روبەرووبونەوە روویدا و ھێزەکانی لیوای 9 و لیوای 32 ی ھێزی پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە بەھانای شوانکارەکانەوە رۆیشتن”.

وتیشی، “لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و ھێزەکانی پێشمەرگەوە ھەر سێ شوانکارەکە رزگارکران و بەشێک لە رانە مەڕەکانیش کەوتنە دەستی تیرۆرستان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاریکاریی تەواوی خۆمان لەگەڵ دانیشتووان و دامەزراوە تەندروستییەکانی واست رادەگەیەنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت، بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی سەرۆکی…
Total
0
Share