ئایا ڕیاڵ لە کڕینی مباپی پەشیمان بووەتەوە؟

جۆسێپ پێدرۆل لە پڕۆگرامی ئیلچیرینگتینۆی بەناوبانگی ئیسپانی دەڵێت بابەتی مباپی دانەخراوە و ئەوەى کادینا سێر باسی دەکات ڕاست نییە.

کادینا سێر وتبوی ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید لە کڕینی مباپی پەشیمان بونەتەوەو لە پلانەکانیاندا نەماوە.

بەڵام جۆسێپ پیدڕۆڵ دوپاتیدەکاتەوە کە مباپی ئێستا لە مەدریدە و دوورنیە ژێر بە ژێر چاوی بە پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵ کەوتبێت.

جگە لە مباپیش، بەڕێوەبەری کارەکانی هالاندیش هەر لە مەدریدە و ئەویش بۆ ئەوە هاتوە گفتوگۆ لەسەر داهاتووی یاریزانە نەرویجییەکە بکات لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) جۆشوا لە پولێڤی بولگاری بردەوە و پارێزگاری لە پشتوێنی پاڵەوان کرد

بۆکسێنەری بەریتانی و پاڵەوانی جیهان، ئانتۆنی جۆشوا درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە یاریگای ویمبڵی ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزی بەرانبەر کوبرات پولێڤی…
Total
0
Share