پەتای وەرزی یەکێکە لە ھەوکردنە ڤایرۆسییەکان کە لەسەر ئاستی جیھان بە یەکێک لە بەربڵاوترین پەتاکان دادەنرێت و زۆربەی جار لە کاتی گۆڕانی کەش و ھەوا توشی مرۆڤ دەبێت.
کۆمەڵە نیشانەیەک لە کەسی تووشبودا بە دیار دەکەون ئەوانیش ( بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش ( تا ) ، کۆکە ، لەش داھێزران و بێ تاقەتی ، سەر ئێشە و قورگ ئێشە )، نیشانەکان دەکرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بن .
بۆ ئەوەی لەم پەتا وەرزییە پارێزراو بی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە :
1-ڤاکسین : باشترین رێکاری خۆپارێزی دژی پەتای وەرزی بریتییە لە خۆکوتان بە ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا ، ئەم گروپانە لە کۆمەڵگا لە پێشینەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا :
* خانمانی دووگیان.
* منداڵی تەمەن شەش مانگ تا پێنج ساڵ.
* کەسانی بەساڵاچوو ( سەروو ٦٥ ساڵ).
* ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.
* پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.
2-گرنگیدان بە پاک و خاوێنی و شۆردنی دەستەکان.
3-داپۆشینی دەم و لوت لە کاتی کۆکە و پژمین.
4- مانەوە لە ماڵ لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکان و پشوودان.
5-دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی نیشانەکانی پەتای وەرزییان ھەیە .
6-دەستنەدان لە دەم و چاو و لوت پێش دەست شۆردن.
لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتای وەرزی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە :
* پشوودان.
* خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو و شلەمەنییەکان.
* گرنگیدان بە خواردنی میوە و سەوزەوات.
* ھەر کاتێک نیشانەکان قورس بوون و تەندروستیت تێکچوو راستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە .