پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە سوودە تەندروستییەکانی روبەهەنار دەکات.
د. کامهران ڕەسوڵ ژاژڵهیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە سوودە تەندروستییەکانی روبە هەنار دەکات.
گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی روبەهەنار:
بەهێزکردنی تەندروستی پێست و پاراستنی، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ( C ) و ماددەی پۆلی فینۆلیدک کە دژە ئۆکسانێکی بەهێزە، هەروەها رێگریکردن له پیربوونی پێش وەختەی پێست و دەرکەوتنی چرچ و لۆچی پێست ، هەروەها ڤیتامین ( B3 ) تێدایە کە گرنگە بۆ توندوتۆڵی پێست .
خۆپاراستن له شێرپهنجه، چونکه دهوڵهمهنده به ماددهی کۆمەڵێک دژهئۆکسانهکانی بەهێز بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک.
بههێزکردنی مووهکانی قژ و پاراستن له سپی بوون و ههڵوهرینی قژ.
یارمەتی کاراکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک دەدات بە هۆی بوونی بڕێکی باش له کۆمەڵەی ڤیتامین ( B ) کە گرنگن بۆ ماسولکە و دەمارەکان ، لەگەڵ چارهسهری قهبزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاککردن و پاککردنهوهی ڕێخۆڵه له مادده ژههراوییهکان و کهمکردنهوهی غازات.
بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و هاندانی دروست بوونی خرۆکە سپییەکانی خوێن .
یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ دەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ.
رێگریکردن لە کهمبوونەوەی ماددهی ئاسن و کهمخوێنی و خۆپاراستن لێی .
یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە برین و هەوکردنی زمان و ناودەم .