ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا و مەدرید پێکەوە هاوڕان لەسەر ئەوەى ڕۆدریگۆ لە قەبارەى خۆی گەورەتر باس دەکرێت و ئەو یاریزانە گرنگە نییە کە پێشتر بینراوە.
ماوەیەکی زۆرە ڕۆدریگۆ ئاستی وەک پێویست نییە و سەرباری ئەوەش ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید بۆندەکەى تا سالی 2028 درێژ کردەوە.
ڕۆژنامەکانی مەدرید پێیانوایە ئاستی ڕۆدریگۆ لەم وەرزەدا زۆر دابەزیوە و هەر بەو هۆیەشەوە زۆربەى کات لەسەر کروسی یەدەگ بووە.
ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیاش دەڵێن بە 120 یاریی و پێنج وەرز تەنها 17 گۆڵی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکردووە کەئەوەش لە چاو ئەو ناوبانگە و ئەو پێگەیەى پێی دراوە زۆر کەمە.