كازم ساهير گۆرانییەك دژ بە شەڕ دەڵێت

كازم ساهیر گۆرانییەك لەپێناو مرۆڤ و دژ بە شەڕ دەڵێت و ئاشكرایدەكات، بەشی زۆری داهاتی گۆرانییەكە بۆ كارە مرۆییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان تەرخاندەكرێت.

كازم ساهیر، هونەرمەندی ناسراوی عێراقی لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ پاڵپشتیی خەڵك بە سەرجەم ئامراز و تواناكان و، لەپێناو هاوڕێیەتی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا، بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ میوزیكی كلاسیك گۆرانیی (Hold Your Fire- تەقەکردنتان رابگرن) بەرهەمدەهێنێت، بۆ تیشك خستنەسەر كارەساتە مرۆییەكان و داواكردنی كۆتاییهێنان بە جەنگی وێرانكەر.

ئەوەشی ئاشكراكرد، بڕیاریانداوە گۆرانییەكە بە زمانی ئینگلیزی بێت بۆ گەیاندنی پەیامێك بە جیهان تیایدا داوای وەستاندنی توندوتیژی دەكرێت، كە دژ بە كەسانی مەدەنیی بێتاوان ئەنجامدەدرێت.

ساهیر روونیكردەوە، بەشی زۆری داهاتی گۆرانییەكە بۆ پاڵپشتیی هەوڵە مرۆییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێت، لەڕێی ئەم ئاژانسانەوە:

– ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی فەلەستینی (UNRWA)
– ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ كاروباری منداڵان (یونیسێف)
– بەرنامەی خۆراکی جیهانی

گۆرانییەكە لە وتنی كازم ساهیرە، تێكستی لەلایەن تۆم لۆ لەسەر بیرۆكەی خودی ساهیر نوسراوە، دابەشكردنی میوزیكیشی لەلایەن میشال فازل-ەوە بۆ ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

مووچەی مانگی 10ی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

منداڵێک لە رووباری خازر خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفسوون-ی دەمیرتاش بڵاوكرایەوە

“ئەفسوون”، ڕۆمانە نوێیەكەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئەمڕۆ بەزمانی توركی خرایە بازاڕەوە. ڕۆمانەكە لەدوای (سەحەر، دەوران و لەیلان)، چوارەم كتێبی…
Total
0
Share