سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە و سبەینێ  لە سنووری قەزاکانی چەمچەماڵ و شارەزوور دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە سبەی سێ شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2023  لە سنووری قەزاکانی چەمچەماڵ و شارەزوور دابەشدەکرێت.

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بەردەوامە و لە بەرامبەر هەر بەرمیلێک نەوتی سپیدا بڕی 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، لەکاتێکدا ئەو نرخە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق 30 هەزار دینارە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

خوێندنی باڵا: بەدواداچوون بۆ وتەکانی مامۆستاکەی زانکۆی سلێمانی دەکەین

بابەتی دواتر

خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، شۆفێران سێجار سزا دەدرێن ئەگەر لە كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوییەوە پابەندی رێنماییەكان نەبوون. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share