تو‌ێژینەوەیەک: زۆر بەکارهێنانی خوێ تووشی شەکرەت دەکات

زۆرینەمان لەبارەی زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێ بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێ زانیارییمان هەیە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ زیانی زیاتری دەخاتە ڕوو.

توێژینەوەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە و داتای 400 هەزار کەس وەرگیراوە و دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی خوێ بەرێژەیەکی بەرز بەکاردەهێنن %39 زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم هەیە بەراورد بەو کەسانەی کە بڕێکی کەم بەکاردەهێنن.

بەپێی رێنماییە پزیشکییەکان بۆ ئەوەی خاوەنی جەستەیەکی تەندروست بیت، نابێت لە رۆژێکدا لە شەش گرام زیاتر خو‌ێ بەکاربهێنیت.

 

بابەتی پێشتر

مارسیلۆ گرنگترین ناسناوی خۆی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

خاڵی ئیجابی و سلبی بەرشلۆنە بەرامبەر سۆسیداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share