بەلای مارسیلۆوە ، بەدەستهێنانی کۆپا لیبەرتادۆرێس ، گرنگترین ناسناوی کاروانی وەرزشییەتی.
پاش ئەوەى فلۆمنێزی بۆ یەکەم جار بووە پاڵەوانی کۆپا لیبەرتادۆریس، مارسیلۆ دوپاتیکردەوە کە ئەو ئێستا خاوەنی گرنگترین ناسناوە لە کاروانی وەرزشیدا.
وتیشی: دڵنیام ڕیاڵییەکان لە مەبەستەکەم تێدەگەن، ئەم یانەیە منی پەروەردە کرد و منیشی گەورە کرد.
فلۆمنێزی بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی کۆپا لیبەرتادۆرێس و بەسەر بۆکاجۆنیۆرسی ئەرجەنتینیدا سەرکەوت.