لەهەفتەى دەیەمی خولی ئەڵمانیا یانەى بایرن میونشن لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بووە میوانی یانەى دۆرتمۆند.
بایرن بە ئاست و ئەنجام باڵا دەستی خۆی پیشاندا و چوار بە سفر یارییەکەى بردەوە
هاری کەین لوتکەى ئاستی خۆی پێشکەش کرد و هاتریکی لەو یارییەدا تۆمارکرد، گۆڵەکەى تریش ئۆبامیکانۆ کردی
بەوەش بایرن کۆی خاڵەکانی بۆ 26 خاڵ بەرزکردەوە و بەجیاوازی دوو خاڵ لەدواى بایەر لیڤەرکوزنی پێشەنگەوە دەبینرێت.
ئێستا هاری کەین 15 گۆڵی هەیە گۆڵکاری خولی ئەڵمانیایە.