بەهای نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 51 دۆلار ماوەتەوە

هێماكانی بەهای نەوتی خاو لە جیهاندا، ماوەی چەند ڕۆژێكە بە سەوزی ماونەتەوە و نەوتی خاوی برێنتیش لە سەرووی 51 دۆلارەوە یاری دەكات.

لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی كانونی یەكەم، بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 51 دۆلار و 27 سەنت بەوەش بەراورد بە نرخی تۆماركراوی پێشوو بە ڕێژەی 0.35% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هەروەها بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس (ئەمریكا) بەرامبەرە بە 48 دۆلار و 25 سەنت، بەوەش بەراورد بە نرخی تۆماركراوی پێشوو بە ڕێژەی 0.52% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بەگوێرەی ناوەندە ئابورییە جیهانییەكان، جوڵەكانی ئەمریكا بۆ پاڵپشتیكردن لە بەهای دۆلار و ئابوریی وڵاتەكەی هۆكارێكی بەهێزە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای نەوتی خاو.

پێشبینی ئەوەش كراوە، لەگەڵ كوتانی جیهان بە ڤاكسینەكەی دژە كۆرۆنا و ئاساییبوونەوەی جوڵە بازرگانییەكان، ئەگەری هەیە بەهای نەوت بەهێزەوە بەرز ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا هەزاران بۆمبی زیرەك بە سعودیە دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە سەربازێکی سوری کوژرا و سیانی دیکە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت پارێزگاری لە نرخەكەی دەكات

لە مامەڵەكانی بەیانیی ئەمڕۆدا نرخی نەوت پارێزگاری لەو دەستكەوتانە كرد كە دوێنێ بەدەستهێنا، لەكاتێكدا بازاڕەكان هەڵسەنگاندن بۆ دابەزینی…
Total
0
Share