بازرگانیی عێراق: زیادكردنی پشكی وەرگیراوی هەرێم بووەتەهۆی خۆبژێوی لە گەنمدا

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، زیادكردنی بڕی گەنمی وەرگیراو لە هەرێمی كوردستان بووەتەهۆی خۆبژێوی لە بوارەكەدا.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وەرزی بەبازاڕكردنی گەنم لە پارێزگاكانی هەرێم لە باشترین دۆخدایە، سەرەڕای پارێزگاكانی نەینەوا و كەركوك.

وتیشی، “پشكی هەرێم لەمساڵدا زیادكراوە بەراورد بە ساڵی رابردوو كە 350 تۆن بوو” ئەوەشی وت، “حكومەتی ناوەند بۆ ئەمساڵ پشكی هەرێمی بە 700 تۆن دیاریكردووە، لەئێستاشدا ناوەندەكانی وەرگرتن لە هەرێمی كوردستان بڕێكی زۆرتری گەنمی ناوخۆ وەردەگرن كە بووەتەهۆی خۆبژێوی”.

پێشتریش حەیدەر كرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، عێراق لە ئەمساڵدا بە “باشترین” وەرزی بە بازاڕكردنی مێژوویی خۆیدا تێدەپەڕێت.

وتیشی، “بەپێی پێشبینییەكان ئەو بڕەی لەماوەی ئەم وەرزەی بە بازاڕكردنی گەنمدا وەردەگیرێت دەگاتە نزیكەی شەش ملیۆن و نیو تۆن، ئەم بڕەش پێداویستییەكانی عێراق بۆ ساڵێكی دیكە پڕدەكاتەوە، سەرەڕای سێ مانگ ئەمباری ستراتیژی”.

ئەگەری هەیە نزیكەی ملیۆن و نیوێك تۆنی زیادە لە بڕی پێویست بمێنێتەوە، سەرەڕای ئەمباركراوی ستراتیژی، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرە گشتییەكەی بازرگانی ئاماژەی پێدا.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بەداخستنی بازاڕ لە ڕۆژی پێنجشەممە…
Total
0
Share