قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی ئەمنی ناوچەكە و چەند پرسی دیكەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێكران.

لە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 1 ی نۆڤەمبەری 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو و مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم ئامادەی بوو، گفتوگۆكرا لە بارەی دۆخی ئەمنیی ناوچەكە و لەمبارەیەوە، جێگری سەرۆك وەزیران نیگەرانی خۆی لە ئەگەری پەرەسەندنی بارگرژییەكان دەربڕی و داوایكرد حكومەتی فیدراڵ و لایەنە عێراقییەكان بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا بكەن و رێگە نەدەن ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بكەوێتە مەترسییەوە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا لە ئەگەری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكاندا، هەموو ناوچەكە زیانی بەردەكەوێت، هەربۆیە پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بە تایبەتیش وڵاتانی كاریگەری ناوچەكە لە رێگەی دیپلۆماسییەوە هەموو هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ هێوركردنەوەی بارگرژییەكان و رێگریكردن لە تێكچوونی زیاتری سەقامگیریی ناوچەكە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسی و ئابوریی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و چۆنییەتی چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم جێبەجێكردنی یاسای بودجە تاوتوێكران.

بابەتی پێشتر

بەهۆی مێسییەوە ئەدیداس ئەمریکاى داگیرکردووە

بابەتی دواتر

هۆكاری دواكەوتنی ناردنی 700 ملیار دینارەكەی بەغداد ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share