پلانی لیژنەی ئەمنیی کەرکوک بۆ پشووی سەری ساڵ چییە؟

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک رایدەگەیەنێت، پلانی ئەمنی تۆکمەمان بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ داناوە.

عامر شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە هەموو ئەو شەقام کەنیسانەی کە ئاهەنگی تێدا دەگێڕدرێت هێزی تایبەتمان بڵاوەپێکردووە، تاوەکو هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە بپارێزین.

دەشڵێت، هەموو ساڵێک لەم کاتاندا لە هەموو بازاڕ و مۆڵەکان قەرەباڵەغی دروستدەبێت، پلانی تایبەت و وردمان بۆ ئەوەش داناوە و هێزەکانمان تاوەکو پاش سەری ساڵ لە ئامادەباشیدا دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزەکەی مەنسور بارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی عەین زالەدا گرتووە و سەرچاوەکانی داهاتی ناڕوونن

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکەی مەنسـ.ـور بـ.ـارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی عەین زالەدا گرتووە و داهاتەکانی دەچنەوە بۆ خودی مەنـ.ـسور…
زیاتر ببینە

شارەوانییەکانی سلێمانی: لەکاتی دروستکردنی پرۆژەکان پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەکان بن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، پێویستە لەکاتی دروستکردنی پرۆژەی (کشتوکاڵ، گەشتیاری، پیشەسازی) پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و…
Total
0
Share