دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامە و سبەی لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، سبەی چوارشەممە نەوت لە سنووری مەڵبەندی هەشتی ناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت.
مەڵبەندی هەشت گەڕەكەكانی (سەرشەقام، چوارباخ، شارەوانی، شێخ فەتاح، شێخ عەباس، وڵوبە، جولەكان، چوارچرا، كەنەسوورە، كانی گۆمە و قەرەتۆغان) دەگرێتەوە.
ئەمڕۆش نەوت لە سنووری دوكان و پیرەمەگرون دابەشكرا.