دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە (چەکی بێمۆڵەت) رادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای چاودێریکردن و بەدواداچوون، هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی 24ی تشرینی یەكەم لە قەزای سەیدسادق باندێکی چوار کەسی مامەڵەکار و بازرگانی چەکیان دەستگیرکرد.
دەشڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیان، لە ماڵی یەکێک لە تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر 22 چەکی جۆری دەمانچەی تورکی بێمۆڵەت و بڕێک پارەی بیانی کە لە مامەڵەکردنی چەکدا بەکارهاتبوون.
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی (15)ی چەک راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە، دەزگای ئاسایش وادەڵێت.