ماچێک سێ ساڵ دووریخستەوە

یەکێتیی تۆپی پێی جیهان بۆ ماوەى سێ ساڵ لویس رۆبیالیسی سەرۆکی پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیای لە کارکردن ڕاگرت.

ئەوەش دواى ئەوەى ڕۆبیالیس لە یاریی کۆتایی مۆندیالی کچاندا ماچی جینی هیرمۆسۆی یاریزانی هەڵبژاردەى ئیسپانیای کرد.

فیفا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، بەهۆی پێشێلکردنی مادەى 13ەوە، بڕیار درا ڕۆبیالیس بۆ ماوەى سێ ساڵ لە چالاکی وەرزشی دوربخرێتەوە.

ماوەى 10 ڕۆژ لەبەردەم ڕۆبیالیسە بۆ ئەوەى تانە لە بڕیارەکە بدات و دواتر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

رۆبیالیس لەکاتی خۆشی دەربین بەبۆنەى بردنەوەی ناسناوی مۆندیالی کچانەوە، ماچی یەکێک لە یاریزانەکانی ئیسپانیای کرد و ئەوەش بوە هۆکار بۆ دورخستنەوەى لە سەرۆکایەتی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(بەوێنە) هەندێک لە یانەکان فێڵی ژیرانە بەکاردەهێنن بۆ شێواندنی دۆخی دەروونی ڕکابەرانیان

یانەکانی ئەوروپا لە خول و پاڵەوانێتیە گەورەکاندا هاوشێوەی جەنگێکی گەورە لە ڕوبەڕوبوونەوەکان دەڕوانن، ناکرێت جەنگە وەرزشیەکان هاوشێوەی جەنگی…
Total
0
Share