ئیریکسن له‌ ئینته‌رمیلان کۆتاییهاتووه‌ و زه‌به‌لاحێکی دیکه‌ داوایکردووه‌

یاریزانی دانیمارکی یانه‌ی ئینته‌رمیلان، کریستیان ئیریکسن نه‌یتوانیوه‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنه‌ر به‌ده‌ستبهێنێت و له‌ گواستنه‌وه‌کانی داهاتوودا ڕه‌وانه‌ی یانه‌یه‌کی دیکه‌ ده‌کرێت.

ڕۆژنامه‌ی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووه‌، کریستیان ئیریکسن که‌ یه‌کێکه‌ له‌ باشترین ناوه‌ندکاره‌کانی جیهان، به‌ڵام له‌ یانه‌ی ئینته‌رمیلان گرنگی پێنادرێت و ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی متمانه‌ی به‌تواناکانی نییه‌ و ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ به‌ یانه‌یه‌کی دیکه‌ بفرۆشرێت.

به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌، یانه‌ی پاریس سانت جێرمان بۆندی پێشکه‌شی مایسترۆ دانیمارکییه‌که‌ کردووه‌، یاریزانه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ و به‌ ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه‌ له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 بۆنده‌که‌ی به‌ فه‌رمی واژووده‌کرێت.

ئیرکسنی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2020 به‌شێوه‌یه‌کی کتوپڕ له‌ یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزییه‌وه‌ ڕوویکرده‌ یانه‌ی ئینته‌رمیلان، به‌ درێسی نێراتزۆرییه‌وه‌ تاوه‌کو ئێستا 33 یاری ئه‌نجامداوه‌ له‌ سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانیتییه‌کان، چوار گۆڵی تۆمارکردووه‌ و سێ گۆڵی ڕه‌خساندووه‌.

ئیرکسن له‌ ساڵی 2010 به‌درێسی یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردامه‌وه‌ ده‌رکه‌وت، له‌ 2013 درێسی تۆتنهامی پۆشی و تاوه‌کو 2020 به‌شداری 226 یاریکرد و 51 گۆڵی تۆمارکرد، ماڵپه‌ڕی ترانسفێر مارکت نرخی یاریزانه‌که‌ی به‌ 50 ملیۆن یورۆ خه‌مڵاندووه‌.

بابەتی پێشتر

ڕیکۆرده‌کانی جۆتا، فێرمینۆ له‌ سیانه‌ی ئاگرینی لیڤه‌رپوڵ ده‌کاته‌ ده‌ره‌وه‌

بابەتی دواتر

ڕۆمەنیگە: چەند مانگێکە ئێمە و ئالابا لە بازنایەکدا دەخولێینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە لە (20) لاوە نوێدەکرێتەوە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ وەبەرهێنەراندا کردووە و لە ئەمساڵەوە پڕۆژەی “ئیسپای بارسا” دەستپێدەکات. ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share