پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێم

بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم ئەگەری خۆڵبارین هەیە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە گشی لە نێوان هەور و نیمچە  هەور دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە”.

ئاشکراشیکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری چالاکبوونی هەیە، پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزمدەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: رۆڵی مامۆستایان لە پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەرزدەنرخێنین

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، “رۆڵی مامۆستایان لە پێگەیاندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەرزدەنرخێنین”. وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لە یادی…
Total
0
Share