وەزارەتى خوێندنى باڵا: دەرگاى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق کرایەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا رایدەگەیەنێت، دەرگاى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەراست و باشوورى عێراق کرایەوە، خوێندکاران دەتوانن داواکاریی پێشکەشبکەن.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان بۆ ساڵی (2025-2024)، لە ئێستاوە دەتوانن بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەrاست و باشوورى عێراق پێشکەشبکەن، هەروەها دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی ناوەrاست و باشوورى عێراقیش بەهەمان شێوە دەتوانن لە ئێستاوە بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پێشکەشبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەرچووانی دوانزەى ئامادەیی لە هەردوولا، دەتوانن لە رێگەى لینکی (regayzanko.com) داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەشبکەن، کۆتا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، 25ی تشرینی دووەمی 2025ە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێراکانی تیژڕەوی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی پەیوەست بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی. ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share