بانكێكی عێراق شێوازێكی نوێی بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران دەستپێكرد كە لە رێگای فۆڕمێكی ئەلیكترۆنییەوە گەشتیاران دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێدەدرێت.
بانكی رافیدەین لە عێراق فۆڕمی تۆماركردنی ئەلیكترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بڵاوكردەوە كە لە رێگای ئەو فۆڕمەوە دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێدەدرێت.
بانكەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو كەسانەی دەیانەوێت ناوی خۆیان تۆماربكەن، پێویستە داتای دروست لەسەر فۆڕمەكە تۆماربكەن و دڵنیابن لەوەی زانیارییەكان راست و دروستن و تەواوی زانیارییەكان پڕبكەنەوە كە لە فۆڕمەكە داواكراوە.