دابەشكردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەستیپێكرد

دابەشكردنی نەوتی سپی گەیشتە ناو شاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان دەڵێت، دابەشكردنەكە بەردەوام دەبێت.

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی شەممە 28ی تشرینی یەكەم نەوتی سپی لەناو شاری سلێمانی لە بنکەکانی 7 و 8 دابەشدەکرێت، ئەمڕۆ دابەشكردنەكە دەستیپێكرد.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان بۆ ساڵی داهاتوو دواخراوە

سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئاشکرایدەکات، زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان دەکەوێتە ساڵی 2026. عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکى یەکێتیی مامۆستایان لە روونکردنەوەیەکدا…
Total
0
Share