ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی وەزارەتەکانی (کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی لیستەکە ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی هەرێم، پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، مووچە وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێمی كوردستان ترسی لە ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنای چین هەیە و چەند رێكارێك دەگرێتەبەر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رێكاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا دەگرێتەبەر كە لە چین بڵاوبووەتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share