هۆڵەندا داوا لە هاوڵاتیانی دەكات بەپەلە عێراق جێبهێڵن

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات بەپەلە عێراق جێبهێڵن و بۆ کاری پێویستیش نەبێت لە هەرێمی کوردستان نەمێننەوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا هاوڵاتیانی وڵاتەكەی ئاگاداركردەوە كە دەشێت لەهەر كاتێكدا بێت بارودۆخی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق تێكبچێت. هۆكارەكەشی بۆ شەڕی ئێستا لە غەززە گەڕاندووەتەوە.

لەگەڵ راگەیەندراوەكەدا وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا نەخشەیەكی عێراقی بڵاوكردووەتەوە كە رەنگی سوور نیشاندراوە، جگە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان كە بە رەنگی پرتەقاڵی كێشراوە، وەك ئاماژەیەك بۆ كەمی مەترسییەكان لە هەرێم.

لەگەڵ ئەوەشدا داوا لە هاوڵاتیانی دەكات بۆ كاری پێویست نەبێت لە هەرێمی كوردستانیش نەمێننەوە.

پێشتر هەریەك لە ئەمریكا، ئەڵمانیا، شانشینی یەكگرتوو و كەنەدا هۆشداری لەو شێوەیەیان ئاراستەی هاوڵاتیانیان كرد.

بابەتی پێشتر

بایدن: ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی سەر هێزەكانمان

بابەتی دواتر

سەدان قەڵای نەناسراوی رۆمانی لە عێراق و سوریا ئاشکرا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوڵەتی یاسا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ڕاگەیاند

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا جەختدەكاتەوە تا مەرجەکانیان جێبەجێنەکرێن ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت. عارف حەمامی، سەركردە…
Total
0
Share