سەرۆك بافڵ سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانی كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانی كرد و لەلایەن سەرخێڵ كەمال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكان، ئەفسەران و كارمەندانەوە پێشوازیلێكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جگەلەوەی گوێبیستی راپۆرتێكی گشتگیربوو لەبارەی هەوڵ و چالاكییە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە، سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كرد كە هەمیشە و ماندوونەناسانە لە خەمی ئاسایشی خەڵك و سەقامگیریی هەرێمدا بوون و رایگەیاند، “هەوڵەكانتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چالاكییە بەردەوامەكانتان لەپێناو پاراستنی سەروماڵی خەڵك و دەستەبەركردنی ژیانێكی سەقامگیر مایەی شانازییە و بەڕێزەوە لێیدەڕوانین”.

لە بارەی دۆخی ئەمنییەوە، سەرۆك بافڵ ئامادەبووانی لە بەرنامەی نوێ بۆ ئەنجامدانی چالاكییە سەربازییەكان بەرچاوڕوونكرد و داوایكرد، هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان دەزگای ئەمنی و هەواڵگرییەكان لە هەرێم و عێراق فراوانتربكرێن و ئەم هەنگاوەشی بە فاكتەرێكی گرنگی ئارامی و سەقامگیری ناوبرد.

لە بەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی راسپارد، پشتبەستوو بە یاسا و بڕیارەكانی دادگا بە هەموو شێوەیەك رووبەڕووی یاساشكێنان ببنەوە و دژی هەر هەوڵێك بوەستنەوە كە ئامانجەكەی دروستكردنی مەترسی و تێكدانی ئاسایش بێت. وتیشی، “ژیان و ئارامیی خەڵك كاری لەپێشینەی ئێوەیە و دەبێت هەموو هەوڵەكانتان لەو پێناوەدا بێت، ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئەمریكا هۆشداریی توند دەداتە ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share