زانیاریی نوێ لە بارەی ئەو بەشانەی زانکۆی سلێمانی کە کەمترین خوێندکاریان وەرگرتووە

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران ڕایگەیاند، هەندێک بەشی زانکۆی سلێمانی تەنها چەند خوێندکارێکیان وەرگرتووە و ئەمەش لە ڕووی واقعییەوە کێشە دروست دەکات.

د.پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەشی فەلسەفە و پەیوەندییە کلتوریەکان یەک خوێندکاری وەرگرتووە، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان پێنج خوێندکاری وەرگرتووە، لە بەشێکی کۆلێژی زانستە کشتوکاڵییەکان سێ خوێندکار وەرگیراوە، لە بەشی شوێنەوار دوو خوێندکار وەرگیراوە، لە بەشی مێژوو تەنها پێنج خوێندکار پێشکەشی کردووە، جوگرافیا پێنج خوێندکار، بەشی میوزیک سێ خوێندکار پێشکەشیان کردووە”.

باسی لەوەش کرد، “کەمبوونەوەی خواست لەسەر هەندێک بەش مانای وایە، خوێندکار چیدی چاوەڕێی زانکۆ ناکات بڕیاری بۆ بدات، خۆی بڕیار دەدات کام بەش هەلی کاری هەیە و داواکاری وەرگرتن پێشکەش بکات و بە پێچەوانەشەوە بەشێک کە هەلی کاری نەبوو خۆی لێی دووردەکەوێتەوە”.

ئاماژە بەوەشکرد، “لە ڕووی یاساییەوە، هیچ کێشەیەک نییە بۆ خوێندنی ئەو خوێندکارانە، بەڵام لە ڕووی واقعەوە ناکرێت ساڵێکی خوێندن هۆڵێکی خوێندن مامۆستا وانە بە خوێندکارێک بڵێنەوە”.

ئاشکراشی کرد، “ئەم کێشەیە دەخەینە بەردەمی ئەنجومەنی زانکۆ ئەوان بڕیاری لێبدەن، هەرچۆنێکیش بێت بڕیارەکە گرنگە لە بەرژەوەندی خوێندکار بێت”.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ دەرماڵەی خوێندكاران خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

لە وەڵامی هەڕەشەکانی چین.. تایوان: سەروەریی خاکەکەمان هێڵی سوورە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی بەشێك لە وڵاتان بە تاقیكردنەوە دەبێت
سیستمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەگۆڕدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێندرێتەوە و دەشڵێت، کاردەکات بۆ گۆڕینی…
Total
0
Share