چارەسەرێکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە

پسپۆڕانی سەنتەری زانستی دڵ و خوێنبەرەکان چارەسەرێکی نوێیان بۆ ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشیی بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن ئاشکراکرد کە پێدەچێت لەبری خواردنی حەبی ڕۆژانە تەنها شەش مانگ جارێک دەرزییەک بەکاربهێنن.

کۆمەڵێک پسپۆڕی سەنتەری زانستی دڵ و خوێنبەرەکان لە زانکۆی ئیدنبرە لە سکۆتلەندا، لە توێژینەوەیەکدا کۆمەڵێک تاقیکردنەوەی کلینیکی سەرەتاییان لە چوار شوێنی بەریتانیا لەسەر ئەو نەخۆشانەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە ئەنجامدا، تێیدا دەرزییەکیان بەکارهێنا کە کاریگەری ئەرێنی بۆ ماوەی شەش مانگ لەسەر نەخۆشەکان هەبووە.

دەرزییەکە بە zilebesiran ناسراوە و کاردەکات بۆ ڕێگریکردن لە بەرهەمهێنانی ئەنجیۆتەنسین بە وەستاندنی ئەو جینەیەی کە دروستی دەکات، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەنجیۆتەنسین هۆرمۆنێکە کە خوێنبەرەکان تەسک دەکاتەوە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

سەرەڕای ئەو ئەنجامانە، هێشتا ئەو پسپۆڕانە دەڵێن، “دەرمانەکە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە لەسەر چەندین نەخۆشی دیکە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی دەرزیەکە، هەروەها لە داهاتوودا گرنگی زیاتری پێدەدەن بە مەبەستی بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەسەری پێش ئەوەی مۆڵەتی پێبدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا خەرجنەکرێت تووشی تەنگەژەی تەندروستی دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی خەرجکردنی پارەی هاندانی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە پێویست ناودەبات، هۆشداریدەدات لەئەگەری بەردەوامیی مانگرتنیان…
زیاتر ببینە

مەترسیی دزەکردنی هەیە
تەندروستیی جیهانی داوا لە ئۆکرانیا دەکات میکرۆبە مەترسیدارەکان لە تاقیگەکاندا ‏لەناوببات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی زۆر بەهێزی ئۆکرانیا دەکات بە لەناوبردنی ئەو میکرۆبانەی زۆر مەترسیدارن و هۆکاری نەخۆشین لە…
Total
0
Share