ئەمریکا کڕینی حەپی چارەسەری کۆرۆنا دەستپێدەکات

دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیای Merck & Co کردووە بۆ کڕینی حەپی molnupiravirـی چارەسەری کۆرۆنا، بەبڕی 1.7 ملیۆن پارچە کە نرخەکەی 1.2 ملیۆن دۆلارە.

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری حەپەکە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لەپایزی ئەمساڵدا ئەنجامی تەواوی بەکارهێنانی حەپەکە بۆ چارەسەری کۆرۆنا دەخەنەڕوو،  لە مانگی ڕابردووشدا داتا و زانیارییەکانی کۆمپانیاکە دەریخست کە بەکارهێنانی حەپەکە ڕێژەی داخڵبوونی تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان و حاڵەتە توندەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان کەمدەکاتەوە.

فرانک کلیبۆرن یەکێک لە بەرپرسانی کۆمپانیاکە دەڵێت، “ئەگەر ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) ڕەزامەندی لەسەر حەپەکە بدات، ئەو چارەسەرە هەوڵێکی بەکۆمەڵە بۆ کۆتاییهێنان بە کۆرۆنا”.

دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکا لەڕێگەی واژووکردنی ژمارەیەک گرێبەستەوە بۆ کڕینی ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا و چارەسەرەکانەوە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسەکەی داوە لە وڵاتەکەیدا.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) ڕایگەیاند لە 30ـی مانگی تشرینی دووەمدا داواکارییەکەی بۆ کڕینی ئەو چارەسەرە دەداتە کۆمپانیای Merck.

پێشتر بەریتانیا ڕەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی چارەسەرەکە لەلایەن تەندروستیی وڵاتەکەیەوە دا، بەمەش ئەمریکا دەبێتە دووەم وڵاتی جیهان کە ئەو حەپە وەک چارەسەر بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێنن.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا فڕۆكەوانە ئەفغانییەكان لە تاجیكستانەوە دەگوازێتەوە بۆ وڵاتەكەی

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگدانی ناردە دادگای فیدراڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share