بۆ 41 هەمین جار خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک گردبوونەوە

خاوەن زەوییەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆکان لە دژی خراپی و نەبوونی خزمەتگوزارییەکان و رێگەپێنەدانیان بۆ ئەوەی زەوییەکانیان بکەن بە خانوو گردبوونەوە.

ئەمڕۆ خاوەن زەوییەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر گردبوونەوە، یەکێک لە خاوەن زەوییەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ماوەی نزیکەی 20 ساڵە چاوەڕوانین وەڵاممان بدرێتەوە هەتاکو بتوانین زەوییەکانمان بکەین بە خانوو، بەڵام تا ئێستا هیچمان بۆنەکراوە”.

ئەوە بۆ 41 هەمین جارە ئەو خاوەن زەوییانە گردبوونەوە ئەنجامدەدەن و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن رێگایان پێبدات تا بتوانن زەوییەکانیان بکەن بە خانوو.

بابەتی پێشتر

لە شەوی رابردووەوە کارەبای ناوچەیەکی هەرێم بە تەواوی بڕاوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share