دادگای تێهەڵچوونەوە دەربارەی دەستگیركردنی جەمال عەبدوڵا روونكردنەوە دەدات

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵا دەدات و دۆسیەی تۆمەتەكەشی ئاشكرادەكات.

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، بەشێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن، تۆمەتی ناڕەوا دەدەنە پاڵ دادگاكەیان گوایە تۆمەتبار (ج. ع.) لەسەر کاری رۆژنامەوانی راگیرابێت، لێرەوە بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە؛ ناوبراو بەپێی ماددەی (412)ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و پاش دەستگیركردنیشی دانیناوە بە ئەنجامدانی تاوانەكەیدا.

دەشڵێت، “ئەو کەیسە دوور و نزیك هیچ پەیوەندییەکی نییە بە کاری رۆژنامەوانییەوە، بەڵکو تۆمەتبار کە ئێستا راگیراوە، بەهۆکاری ئەوە راگیراوە، پێش چەند ساڵێک بە کلکە دەمانچە لە هاوڵاتییەکی داوە و بەڕێژەی 3% تووشی عیجزی کردووە و ئەویش هەر ئەوكاتە سكاڵای لەدژی ئەو تۆمەتبارە تۆمارکردووە و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە”.

چەندین جار داوایلێکراوە بێتە بەردەم دادگای تاوانەكانی سلێمانی بۆ ئەوەی دادگایی بكرێت وەكو تۆمەتبارێك، بەڵام نەهاتووە و نە گوێی بە یاسا داوە و نە رێزی لە دادگا گرتووە، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، لەکاتێکدا خۆی هاتۆتە دادگا بەهۆی کەیسێکی دیكەوە كە شایەت بووە تیایدا، دادوەری ئەم كەیسە پێیزانیوە و بڕیاری راگرتنی داوە تا ئەوکاتەی دادگا دۆسیەكەی یەكلایی دەكاتەوە و بڕیار لە چارەنووسی دەدات.

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوە روونیشیدەكاتەوە، رۆژنامەنووس و میدیاکاران لە دادگاكانی سەر بە سەرۆكایەتییان رێزلێگیراون و لەکاتی بوونی هەر گرفتێک کە لە چوارچێوەی کاری رۆژنامەوانی بێت بەپێی یاسای رۆژنامەوانی مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، نەک لە هەموو تاوانێک کە ئەنجامی بدات وەكو هەر كەسێكی دیكە و لە دەرەوەی کاری رۆژنامەوانی.

بابەتی پێشتر

سودانی: بەم نزیكانە هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی مووچە كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

بێگەرد تاڵەبانی: پارێزگاری لۆركامان بە فەرمی بانگهێشتی هەرێمی كوردستان كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری ناحیەی دیانا ئاگر كەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە سنووری ناحیەی دیانا ئاگرێك كەوتەوە و تیمەكانیان ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share