لە قەزای چۆمان پشوو راگەیاندرا

هاوشێوەی چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێم، بەهۆی شەپۆلی بەفر و سەرماوە، قائیمقامییەتی قەزای چۆمان پشووی رەسمی راگەیاند.

قائیمقامییەتی قەزای چۆمان رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو سەرمایەی سنوری قەزای چۆمان و ناحییەکانی گرتۆتەوە و بەهۆی مەترسی هاتوچۆکردنی قوتابییان و پاراستنیان، لە شەختەو بەفر و مەترسیی هاتوچۆ، لەسنوری قەزای چۆمان و ناحیەو گوندەکانی پشوو راگەیاندرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی بۆ سەلامەتی مامۆستاو قوتابیان و شوفێرانی تایبەت بە گواستنەوەی قوتابیان بڕیاردراوە بە پشووی فەرمی لەسەرجەم قوتابخانە حکومییەکان و پەیمانگاکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پشووەکە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە بەشداری تاقیکردنەوەی ئەزموونە دەرەکییەکان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share