عێراق.. دوو داعش دەستگیركران و بۆمبێك بە هاوپەیماناندا تەقێندرایەوە

لیوا- یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، “هێزەكانی دژەتیرۆر بە هاوكاری دەزگای هەواڵگیری، دوو تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای كەركوك دەستگیركردووە.”

لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم بڵاویكردەوە و وێنەیەكی دەست “تۆڕی میدیایی ئێستا” كەوتووە، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە هێزەكانی دژەتیرۆر لە ئەبو غرێب دەستیانگرتووە بەسەر بڕێكی زۆر تەقەمەنی و 48 بۆمبی دژەتانكدا.

لەلایەكی ترەوە ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی لە پارێزگای دیوانییە، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا تەقیوەتەوە و زیانی بەر ئۆتۆمبیلێكی كاروانەكە گەیاند.

ماوەیەكە هەفتانە زیاد لە جارێك كاروانەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە باشووری عێراق دەكرێنە ئامانج و بۆمبیان پێدا دەتەقێندرێتەوە. ئەمڕۆش جگە لە هێزەكانی هاوپەیمانان، هێزە عێراقییەكانیش بە ئامانج گیراون و هەوڵدراوە بۆمبیان پێدا بتەقێندرێتەوە، لەو بارەیەوە لیوا- یەحیا ڕەسول ڕایگەیاند، “هێزەكانی دژەتیرۆر بۆمبێكیان لە بەغداد پوچەڵكردەوە كە ئامانج لێی تەقاندنەوەی كاروانێكی هێزە ئەمنییەكان بووە.”

بابەتی پێشتر

قائیمقامییەتی سلێمانی: لەمساڵدا زیاتر لە هەزار شوێن بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون

بابەتی دواتر

توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم 103 هەزاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی هێزە ئەمنییەكانی ڕاسپارد هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چڕتربكەنەوە. نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی…
Total
0
Share