کۆنگرەى چاڤی پێش یارییەکەى شاختار

سبەى کاتژمێر 10ی شەو یانەى بەرشلۆنە لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى شاختار دەکات.

پێش ئەو یارییە چاڤی بەم جۆرە قسە دەکات

/ بۆ ئێمە سبەى یارییەکی گرنگ لەبەردەمماندایە و یانەیەکی تەکتیکی بەهێز میوانمانە، ئەگەر وا بزانین یارییەکە ئاسانە، ئەوا دۆڕاوین.

/ سبەى یاریزانە پێکراوەکان لەسەدا سەد ئامادە نین، بۆیە بۆ ئەم یارییە بانگهێشت نەکراون، بەڵام بۆ یاریی کلاسیکۆ گەشبینم چەند یاریزانێکیان بگەڕێنەوە

/ ناوبژیوانەکان هەڵە دەکەن بەڵام پێویستە ئێمە هاوکاریان بکەین

/ دەمانەوێت یاریزانە پێکراوەکان توشی سەرهەڵدانەوەى پێکانەکەیان نەبن، بۆیە بە وریاییەوە مامەڵەى لەگەڵ دەکەین

/ ئەمە سیناریۆیەکی نمونەیی نییە، تەنها کۆمەڵێک یاریزانمان لەبەردەستە، یاریزانی پێکراومان زۆرە، گاڤی راگیراوە

/ من دڵنیام تیپەکە سەرباری پێکراوەکان دەتوانێت ڕکابەری بکات و تۆپی پێیەکی جوان پیشکەش بکات

/ ئێستا کاتی تاقیکردنەوە نییەو بەشێوازی خۆمان مامەڵە لەگەڵ یارییەکان دەکەین

/ ئێمە پێویستمان بە هاندەرانەو ئەگەر ناسناوێکیش ببەینەوە بەهۆی ئەوانەوە براوبوین

/ زۆر گرنگە نۆ خاڵ لە سێ یاریی سەرەتاى چامپیۆنز لیگ بەدەست بهێنین

/ مادام لاماسیا بەشێکە لە مێژووی بەرشلۆنە کەواتە یانەکە تەندروستە

/ ئێستا فیران تۆرێس متمانەى زیاتری بەخۆیەتی و گۆڵیش زیاتر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینگلته‌را و ئه‌مریکا گه‌یشتنه‌ قۆناغی (16)ی مۆندیال

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی دووه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی ئینگلته‌را و ئه‌مریکا به‌…
Total
0
Share