لە کاتی دەستگیرکردنیدا تۆمەتبارێک رووبەڕووی پۆلیسی هەڵەبجە دەبێتەوە

پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەمان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، بە چەکی کڵاشنکۆف رووبەڕوومان بووەوە و دواتر دەستگیرمانکرد”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، “کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، مەفرەزەی هاوبەشی هەردوو بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی تەمەن 38 ساڵی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێکەوتن کە دوو  فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە لە دادگا بەپێی ماددەی 229 و ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکانیان، ئەو مەفرەزەیە لەلایەن تومەتبارەوە بە چەکی کڵاشنکۆف تەقەیان لێدەکرێت و بەهۆیەوە دوو کارمەند بریندار دەبێت، بەڵام دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە”.

لەبارەی تاوانەکانی ئەو تۆمەتبارەوە پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، “بەبڕیاری دادوەر بەندکراوە و دەستبەسەر چەکەکەیدا گیراوە، هاوکات ئەو تۆمەتبارە هەشت دۆسیەی لێکۆڵینەوەی هەیە بەپێی ماددەی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت، هەروەها پێشینەی تاوانی هەیە و دووجار لە دادگای کەتن سزادراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی: بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەکرێت

دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێدەکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش ڕایگەیاند، بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی بووە.…
Total
0
Share