لە مەخمور شەڕ لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا روویدا

لە سنووری قەزای مەخمور شەڕ لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق روویدا و قوربانی لە هەردوولا هەیە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سنووری قەزای مەخمورەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق روویداوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك شەهیدبوو و 11 پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون كە لە نێو بریندارەكاندا دوو ئەفسەر هەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە سوپای عێراقیش سەربازێك  كوژراوە و 6 برینداربووە و 11 سەربازی سوپای عێراق بەدیل گیراون و لە ئێستادا بەرپرسانی سوپای عێراق لە سنوورەكەن و هەوڵی هێوركردنەوەی دۆخەكە دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی دەركردنی پەكەكە لە لیستەكە.. ئەمریکا ڕێکخراوی فارکی لە ‏لیستی تیرۆر دەرهێنا

ئیداره‌ی ئه‌مریكا هێزه‌ چه‌كداره‌ شۆڕشگێڕه‌كانی كۆڵۆمبیا ناسراو به‌ فارك-ی له‌ لیستی ‏ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌كان ده‌رهێنا، بڕیارەكە هاوكاتە لەگەڵ…
Total
0
Share