ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێت، “بۆ رێگریكردن لە لافاو و كەمكردنەوەی مەترسییەكان، شەقامی كۆڕنیش كۆنكرێت دەكەین كە ماوەی تەواوكردنی پڕۆژەكەش 150 رۆژە”.
راشیگەیاند، لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان و دەستی ئاوەدانی و خزمەتكردنی زیاتر هاوڵاتییان و لە پێناو كەمكردنەوەی مەترسیی روودان و رێگریكردن لە دروستبوونی لافاو و ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا، بە گوژمەی دوو (2 ملیار و 59 ملیۆن و 900 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی و بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێری هەولێر، دەستكرا بەجێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕێكخستنەوە و خاوێنكردنەوە و فراوانكردن و كۆنكرێتكردنی كۆڕنیش.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە سەرەتای شەقامی كەسنەزانەوە پڕۆژەكە جێبەجێدەكرێت و ماوەی تەواوكردنی پڕۆژەكەش (150) رۆژە.