گەرمیان.. ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی لە مەڵبەندە تەندروستییەكاندا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویكردەوە، لە ئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی بۆ سەرجەم مەڵبەندە تەندروستیەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان دابینكراوە، هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی نزیكترین مەڵبەند بكەن و ڤاكسینەكە وەربگرن.

لە راگەیەندراوەكەی تەندروستیی گەرمیاندا هاتووە، ڤاكسینەكە یەك ژەمە و ساڵانەیە، بۆ هەموو هاوڵاتییەك دەبێت، بە تایبەت بۆ كەسانی بە تەمەن و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، یان ئەوانەی بە زۆریی تووشی پەتای ئەنفلۆنزا دەبن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، منداڵانی تەمەن شەش مانگ بەرەو سەرەوە دەتوانن ئەو ڤاكسینە وەربگرن.

بابەتی پێشتر

فازڵ حاجی: ئامانجمان لە دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییانە

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو: بۆ رێگریكردن لە لافاو شەقامی كۆڕنیش كۆنكرێت دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share