ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کۆیە – دوکان پێنج کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کۆیە دوکان لەنزیک گوندی بۆگد، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کرۆلا و تۆیۆتا کامری روویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی رووداوەکەدا پێنج کەس برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.