كچە خوێندكارێكی كورد هەڵەیەكی گەورە لە كتێبێكی پزیشكيی جیهانیدا دەدۆزێتەوە

كچە خوێندكارێكی زانكۆی گەرمیان هەڵەیەكی گەورە لە كتێبێكی متمانە پێكراوی پزیشكیی جیهانییدا دەدۆزێتەوە

كۆلیژی پزیشكیی گشتیی زانكۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، خوێندكارێكی كۆلێژەكەمان ھەڵەیەكی زانستیی لە كتێبێكی نەشتەرگەریی گشتیدا دۆزیوەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “خوێندكارەكە ناوی ( بەهار حسێن ڕەحیم)ە كە خوێندكاری (قۆناغی پێنجەم)ە لە كۆلێژەكەمان و ھەڵەیەكی زانستی لە پەڕتووكێكی جیهانی بەناونیشانی ( Bailey & Love‌s Short Practice of Surgery) تایبەت بە (نەشتەرگەریی گشتی) بەریتانی دۆزیوەتەوە لە نوێترین چاپی كتێبەكەدا كە (چاپی بیست و حەوتەمین) بووە.

چۆنیەتی دۆزینەوەی ھەڵەكە:-

خوێندكار (بەهار حسێن رەحیم) لە كاتی خوێندنی وانەی تایبەت بە نەخۆشییەكانی لیكەڕژێنەكان (ئەندامێكە لە كۆئەندامی ھەرس) لە لاپەڕەی 794 بەشی 49 یەمی كتێبەكەدا تێبینیی ھەڵەیەك دەكات لە نووسینێكی ئەو لاپەڕەیەدا، دوای پێداچوونەوە و گەڕان لە چەندین سەرچاوەی تایبەت بە نەشتەرگەری و فیسیۆلۆژی جەستەی مرۆڤ، توانی ھەڵەكە پشتڕاستبكاتەوە و لە ڕێگەی ئیمەیلەوە ناوەندی بڵاوكەرەوەی كتێبەكە (CRC press)ی لێ ئاگاداربكاتەوە، ئەوانیش لای خۆیانەوە نووسەرانی ئەو بەشەی كتێبەكە ( Mark McGurk ، Leandros-Vassilios F. Vassiliou) ئاگاداردەكەنەوە. دوای پێداچوونەوە بۆ ھەڵەكە دەستخۆشی لە خوێندكاری ناوبراو دەكەن و بەڵێنی ڕاستكردنەوەی ئەو ھەڵە زانستییەی پێدەدەن لە چاپەكانی داهاتووی كتێبەكەدا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئەرجەنتین گەیشتە چارەکی کۆتایی و هۆڵەندا چاوەڕێی دەکات

بابەتی دواتر

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغداد راگیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share