بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین: نزیکی ئەو شوێنانە مەبنەوە کە تابلۆی مینڕێژکردنیان لێدانراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/ هەولێر رێنمایی هاوڵاتییان دەکات، کە لە پشووی جەژنی رەمەزاندا و لەکاتی گەشت، نزیکی ئەو شوێنانە نەبنەوە کە تابلۆی مینڕێژکردنیان لێدانراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی هاتنی پشووی جەژن و هاتنەوەی وەرزی بەهار و گەشت و سەیران، زۆرێک لە هاوڵاتییان بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ ئازیزانیاندا، گەشت بۆ ناوچە شاخاوییەکان و نزیک رووبار و چۆمەکان دەکەن.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، نزیکی ئەو شوێنانە نەبنەوە کە تابلۆ و نیشانەکانی مینڕێژکردنیان لێدانراوە، یان ئاماژەیەک هەبێت کە ناوچەکە مەترسیدارە، ئەگەر شارەزای ناوچەکان نین، باشترە لە خەڵکی شارەزای ناوچەکە پرسیار بکەن، رەنگە رووبار و چۆمەکانیش مەترسیدار بن بەهۆی غلۆربوونەوەی مین بۆ ناو رووبارەکان.

دەشڵێت، هەر کەسێک مین یان پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی یان هەر شتێکی نامۆی بینی، دەستکاریی نەکات و پەیوەندی بە ژمارە (182) هێڵی گەرمی دەزگای مین بکات، تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ رێنوێنیی پێویست و چارەسەرکردن و لابردنی مەترسی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share