بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “كۆتریك چەند گەڕەكێك بێ كارەبا دەكات و تیمەكانی هۆبەی چاكسازیی كارەبای رزگاری شۆرتەكەیان دۆزییەوە و كارەبا بۆ فیدەرەكە گەڕایەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی كۆترێك لەسەر فنجانی تۆڕی كارەبای فیدەری یەك دەنیشێتەوە شۆرت دروستدەكات و دەبێتەوە هۆی كوژاندنەوەی كارەبای فیدەركە”.
لە راگەیەندراوەكەی كارەبای سلێمانیدا هاتووە، دواتر تیمەكانی هۆبەی چاكسازیی كارەبای رزگاری شۆرتەكەیان دۆزییەوە و كارەبا بۆ فیدەرەكە گەڕایەوە.