سەرۆكی هەرێم و عەلی عەلاق تاوتوێی دۆخی دارایی و بەهای دیناری عێراقی دەكەن

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە هەولێر كۆبوونەوە و دۆخی دارایی، بەهای دیناری عێراقی و هەوڵەكانی بانكی ناوەندی بۆ سەقامگیریی دارایی لە عێراق گفتوگۆیان لەبارەوەكراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق، لە كۆبوونەوەیەكدا جەختیان لە گرنگیی هاوكاری و هاوئاهەنگیی بانكەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ بانكی ناوەندیی عێراق كردەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان “پێزانینی خۆی” بۆ هەوڵەكانی بانكی ناوەندیی عێراق دەربڕی لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و راگرتنی بەهای دینار.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە كارە لەپێشینەكانی بانكی ناوەندیی عێراق كرد بۆ چۆنییەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاڵنگارییەكاندا و چارەسەركردنی كێشەكانی نەختینە و دارایی.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: تەنها 14٪ی هاووڵاتییان مۆبایل بەکارناهێنن

بابەتی دواتر

بەهای 100 دۆلار 160 هەزار و 150 دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share