فازڵ نەبی: بەپێی دەستوور عێراقییەكان لە ئەرك و مافدا یەكسانن

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لە بەغداد هەوڵێک بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە و دەشڵێت، “بەپێی دەستوور عێراقییەكان لە ئەرك و مافدا یەكسانن و دەبێت حكومەتی عێراق رێگایەك بدۆزێتەوە كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات”.

د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێویستە پرسی مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی عێراق گرنگە، چونكە پەرلەمانی عێراق دەتوانێت رۆڵی گەورە بگێڕێت لە پرسی بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند، زانیاریی هەڵە لەبارەی داهاتی نەوتی و نانەوتی دراوە بە لیژنەی دارایی عێراق و پێویستی بە روونكردنەوە هەیە و لە ئێستادا لە بەغداد هەوڵێک بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە و جگەلەوەش دەبێت بابەتی مووچە لە پرسی سیاسی دووربخرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت یاساشکێنی بکات دەبێت یاسای بەسەردا بچەسپێندرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای موخابەراتی عێراق کرد.…
Total
0
Share