سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: وەفدی هەرێم ئامادەکاری باشی کردووە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “داتاکانی دەزگای چاودێری هەرێم و عیراق لەبارەی لیست و تێچووی مووچەخۆران تا رادەیەکی زۆر هاوتان و ئامادەکارییەکی باش کراوە”.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژە بەوە دەکات ، “ئەو وەفدەی کە هاتووە وەڵامی پێویستی بۆ پرسیارەکان پێیە و لە دوای کۆبوونەوەکەوە پرسی دارایی هەرێم روون دەبێتەوە، چونکە دوای کۆبوونەوەکە وەزارەتی دارایی عێراق راپۆرتێک بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەرز دەکاتەوە کە تایبەت دەبێت بە روونکردنەوەی راستییەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بەپێی ئەو راپۆرتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی کردووە، ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار کەسە و نزیکەی 913 ملیار دیناریان بۆ مووچە پێویستە”، هاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ژمارەی مووچەخۆران لەلای بەغداد نزیکەی 600 هەزار کەسە و ساڵانێکی زۆرە ئەو داتایانە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق نوێ نەکراوەتەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت، “تا رادەیەکی زۆر داتاکان هاوتان و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەفدی هەرێم پرسی هەماهەنگی نێوان هەردوو دەزگای چاودێری فیدڕاڵ و هەرێم لەبارەی لیست و تێچووی مووچەخۆرانی هەرێمەوە تاوتوێدەکرێت”.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و شاندی هەرێم دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە دەستگيركرا

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە، کە بەھۆی دەرچوونی بڕیاری کۆتایی سزای زیندانییەوە پارێزبەندی لێسەندرابووەوە، لە ئەنقەرە دەستگیرکرا. عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو، ئەندامی…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ مامۆستایان

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە دەبێت سەرجەم نووسراوەكان لە نێوان پەروەردەكان بكرێتە…
Total
0
Share