چەند رێنماییەک لە بەرگریی شارستانییەوە بۆ وەرزی هاوین

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێران، لە وەرزی هاویندا بڵاوکردەوە.

لە رێنماییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕیندا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، سەبارەت بە رێگرتن لە ئەگەری روودانی سووتانی ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاویندا، رێنمایی هاوڵاتییان دەکەین، کە لە کاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، نابێت چەند کەرەستەیەک لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێبهێڵدرێن؛ وەك (خواردنەوە گازییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە، چەرخ، بۆن، پاوەربانک و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەگشتی).

ئەوەش هاتووە، لە کاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، پێویستە کەمێک جامی ئۆتۆمبێلەکە بکرێتەوە، هەروەها تانکیی سووتەمەنیش پڕنەکرێت و تایەی ئۆتۆمبێلیش زیاد لە پێویست پڕ هەوا نەکرێت.

بەرگریی شارستانیی راپەڕین دەشڵێت، گرنگە ئامێری ئاگرکوژێنەوەی دەستیی، لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا هەبێت و، چۆنیەتیی بەکارھێنانی بزانرێت و دڵنیاببنەوە لە بەسەرنەچوونی.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، لە ئەگەری روودانی حاڵەتی نەخوازراودا، پەیوەندی بکەن بە ژمارە 115ـی کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە، یان نزیکترین بنکەی بەرگریی شارستانی لێ ئاگاداربکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵامبۆ محەمەد: پارتی شكستیهێنا لە دەستگیركردنی خورشید هەركی، هەوڵیشیدا یەكێتی شكستبهێنێت لە چەسپاندنی یاسا

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارتی و هێزە چەكدارەكانیان شكستیانهێنا لە رووبەڕووبوونەوەی خورشید هەركی و چەسپاندی یاسا،…
Total
0
Share