ناگیلسمان جەختی لەوە کردەوە کە گۆندۆگان وەک کاپتن بەردەوام دەبێت گەر نوێری گۆڵچیش بگەڕێتەوە
مانوێل نوێر لە پێکانەکەى چاکبۆتەوە و بۆ یارییکردن ئامادەیە و دەتوانێت بەشداری یارییە دۆستانەکانی داهاتووی هەڵبژاردەى ئەڵمانیادەکات.
نوێر بەهۆی پێکانەوە نزیکەى شەش مانگە لە یارییکردن دوورکەوتۆتەوە.
لەم ماوەیەدا گۆندۆگان کاپتنی هەڵبژاردەى ئەڵمانیا بووە و ناگیلسمانیش دەڵێت ئەگەر نوێریش بگەڕێتەوە هەر گۆندۆگان کاپتنە.
ناگیلسمان دەڵێت: گۆندۆگان بەسەر هاوڕێکانیدا هاوار ناکات و کەسێکی لەسەرخۆیە و کەسایەتییەکی بەرزیشی هەیە.