بۆچی گۆڵی پێناکرێت؟ مانێ نۆ یارییە گۆڵێکی تۆمارنەکردووە

سادیۆ مانێ یەکێکە لە باشترین یاریزانانی یانەی لیڤەرپوڵ، لەسەرەتای وەرزەوە تاوەکو ئێستا حەوت گۆڵی تۆمارکردووە.

سەرەڕای ئاستبەرزی و توانا هونەرییە ناوازەکەی، ڕەشئەسمەرەکەی سەنیگال لە نۆ یاریی لەسەریەکدا نەیتوانیوە گۆڵ تۆماربکات، بەتایبەت لە مانگی کانونی یەکەمی 2021 بەتەواوی لەبەرچاوان ونبووە، قورسایی ئەرکی تۆمارکردنی گۆڵی خستووەتە سەرشانی محەمەد سەڵاح و دیێگۆ جۆتا.

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی تریبونا، مانێ لە نۆ یاریدا هیچ کێشەیەکی جەستەیی و دەروونیی نەبووە، بەڵکو شکستیهێناوە لە کۆتاییهێنان بە هێرشەکان، لە نۆ یاریی ڕابردوودا تەنها یەک شووتی ئاڕاستەی ناو گۆڵی ڕکابەران کردووە، تەنانەت لە سێ یارییاندا هیچ شووتێکی ئاڕاستەی ناو گۆڵ نەکردووە.

بابەتەکەش پەیوەندیدارنەبووە بە کەمی ئەو هەلانەی بۆی ڕەخساوە، چونکە لەهەر یارییەکدا چانسی تەواوی گۆڵکردنی هەبووە و توانیویەتی بەڕێژەی 2.6 شووت بەلایەنی کەمەوە ئاڕاستەی گۆڵی ڕکابەران بکات لەو نۆ یارییەدا.

ستافی هونەریی یانەی لیڤەرپوڵ ناچارن ڕێگە بە یاریزانەکە بدەن بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بکات، لەدوای گەڕانەوەی لەو ئەرکە نێودەوڵەتییە، بەهیوان توانای تۆمارکردنی گۆڵی بۆ بگەڕێتەوە.

بابەتی پێشتر

چاڤی پێگەی ئەگوێرۆ بە یاریزانێکی مەدریدی پڕدەکاتەوە

بابەتی دواتر

(NBA) فینێکس لەگەڵ واریەرز چووە لوتکە و لەیکەرز دۆڕاندنی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share