لە کۆیە ئۆتۆمبێلێک بۆردومانکرا

بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری گوندی چنارۆکی سەر بە قەزای کۆیە ئۆتۆمبێلێک بۆردومانکرا و چوار کەس بوونە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا فۆرچنەر بووە و لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆرودمانکراوە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرانەکراوە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەکە رانەگەیاندووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share